كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەردی بناغەی چوار پڕۆژەی كارەبا لە قەزای چۆمان دادەنرێت

 

لەژێر چاودێریی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی كارەبا بەردی بناغەی چوار پڕۆژەی كارەبای لە قەزای چۆمان دانا و دەكەونە بواری جێبەجێ‌كردنەوە.

وەفا سەعید، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دابەشكردنی كارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 23ی5ی2022، لەژێر چاودێریی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا و هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەرانی كارەبا و بەرپرسانی ئیداری سنوورەكە، لە مەڕاسیمێكدا، وەزارەتی كارەبا بەردی بناغەی چوار پڕۆژەی كارەبای لە قەزای چۆمان دانا".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی دابەشكردنی كارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، گوتیشی: “جێبەجێێكردنی ئەو پڕۆژانە كاریگەریی باشیان دەبێت لەسەر دۆخی كارەبای دەڤەرەكە بەگشتی”.