بەرپرسێکی هاتوچۆ ئاشکرای کرد، ئەو شوفێرانەی لە 250 هەزار دینارەوە سزا و غەرامەیان لەسەرە دەتوانن بە قیست قەرزەكانیان بدەنەوە.
عه‌مید ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم، گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: ئه‌و شۆفێرانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان 250 هەزار دینار پێبژاردنیان له‌سه‌ره، ده‌توانن به قیسهت پاره‌كه بده‌ن و شۆفێریش ئازادە لەوەی بۆ هه‌ر مانگێك بڕی چه‌ند پاره بدات".
ئاماژەی بەوەش دا، دەكرێت قەرزەكە بە یەك جار بدرێت و دەشكرێت دابەشی سەر 12 قیست بكرێت.
ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم گوتیشی: "ئه‌و شۆفێره‌ی ده‌یه‌وێت بە قیست پێبژاردنەکانی بدات، ده‌بێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به ناوی خۆیه‌وه بێت، یان بریكارنامه‌ی بۆ كرابێت، هه‌روه‌ها به‌ڵێننامه‌یه‌ك له به‌شی یاسایی هاتوچۆ پڕ بكاته‌وه و له ماوه‌ی ساڵێكدا سه‌رجه‌م سزاكانی بداته‌وه و ماوه‌كه‌ی بۆی درێژ ناكرێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه، خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت".
گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان ئەوەشی خستە ڕوو: "ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل به‌ناو ناكرێت، تاوه‌كو تەواوی قیسته‌كه نەدرێت، هەروەها بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ نوێ ده‌كرێته‌وه، تاوه‌كو قیسته‌كه ته‌واو ده‌بێت".
بە قیست كردنەكە غەرامەی کامێرا و سەرپێچیی قایش نەبەستان و بەکارھێنانی مۆبایل و وەستان لە شوێنی قەدەغە و ھەموو سەرپێچییەکانی دیكە دەگرێتەوە.