بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر، هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، كە بە وریایی مامەڵە لەگەڵ پڕۆژەكانی نیشتەجێبووندا بكەن، بۆ ئەوەی فێڵیان لێ نەكرێت. شارەزایەكی خانووبەرەش دەڵێت: “دەبێت هاووڵاتییان بە وریایی مامەڵە بكەن و پارەی خۆیان نەدەنە هەر كەسێك، كە بانگەشەی وەبەرهێنەرایەتی دەكات”.
وەبەرهێنانی هەولێر، بە نووسراوێك، كە كۆپییەكی دەست (باس‌نیوز) كەوتووە، سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی پارێزگای هه‌ولێر ئاگادار ده‌كاتەوە: "به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون (خانوو و شووقه) له‌و پرۆژانەدا نەكەن، كه مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانیان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی وه‌به‌رهێنان وه‌رنه‌گرتووه، یاخود له قۆناغی راییكردنی مامه‌ڵه‌دان، چونكه ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌و پرۆژانه هیچ به‌هایه‌كی یاسایی نییه و به‌هیچ جۆرێك گه‌ره‌نتی مافی كڕیار ناكات".
جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە، كە بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتییان، پێویسته به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ر جۆره گرێبه‌ستێكی كڕینی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك، سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، به مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه له هه‌بوونی مۆڵه‌ت.
دەستەی وەبەرهێنان هۆشداریشی بە وەبەرهێنەران داوە، بەتایبەت ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی، كه مامه‌ڵه‌ی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونیان هه‌یه و مۆڵه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه و له‌ژێر مامه‌ڵه دان، "ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ئه‌نجام بده‌ن و رێكلامكردن بۆ فرۆشتنی یه‌كه‌كان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رێگه‌پێدراو نییه تا ئه‌و كاته‌ی، كه مۆڵه‌تی فه‌رمیی وه‌به‌رهێنان وه‌رده‌گرن، به‌پێچه‌وانه‌وه، مامه‌ڵه‌كانیان به‌ته‌واوی راده‌گیرێت و به‌رپرسیار ده‌بن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییان و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته به‌ر".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر، دووپاتی كردووەتەوە، سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی مامه‌ڵه‌ی پرۆژه‌ی بازرگانی یان گه‌شتیارییان هه‌یه، یان ئه‌و پرۆژانه‌ی داواكاری گۆڕینی سێكته‌ری پرۆژه‌كانیان بۆ سێكته‌ری نیشته‌جێبوون پێشكه‌ش كردووه و تا ئێستا رێكاره یاسایی و هونه‌رییه‌كانیان ته‌واو نه‌بووه، "به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وه‌كو یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون مامه‌ڵه به یه‌كه بازرگانی و گه‌شتیارییه‌كان بكه‌ن، یان كڕین و فرۆشتنیان پێوە بكەن، به‌پێچه‌وانه‌وه، مۆڵه‌تی پرۆژه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه و مامه‌ڵه‌كانیان راده‌گیرێت، به‌رپرسیاریش ده‌بن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییان و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته به‌ر".
لە ماوەی 16 ساڵی رابردوودا، لە سنووری پارێزگای هەولێر، مۆڵەت بە 92 پڕۆژە لە سێکتەری نیشته‌جێبوون دراوە.
سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: "بۆ بابەتی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون، بۆیە ئەو ئاگاداری و هۆشداریانەمان بە هاووڵاتییان و وبەرهێنەران داوە، تاوەكو فێڵ لە هاووڵاتییان نەكرێت و كێشەی یاساییان بۆ دروست نەكرێت".
ئاماژەی بەوەش دا، بابەتی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون تێكەڵییەكی تێدایە، بۆیە داوا دەكەن هاووڵاتییان پێش هەر گرێبەستێك یان كڕینێك، سەردانی وبەرهێنانی هەولێر بكەن، گوتیشی: "ئەو خاڵانەی باسمان كردوون، ئەگەر وەبەرهێنەران پێوەی پابەند نەبن، رێكاری یاسایی خۆمان هەیە و بەرامبەریان دەیگرینە بەر".
لای خۆیەوە سەردار ئازاد، شارەزای بواری خانووبه‌ره بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: "پڕۆژەی نیشتەجێبوون هەیە مۆڵەتی نییە، یان پڕۆژەی بازرگانییە، بەڵام گڕێبەستی كڕین و فرشتنی بۆ دەكرێت، ئەگەر وەبەرهێنان دەیەوێت ئێمە بە بەڵگەوە لامان هەیە".
زیاتر گوتیشی: "پڕۆژەی تاوەری بازرگانیی هەیە فرۆشراوە و گرێبەستیان بەتاڵە، دەبێت ئەو جۆرە وەبەرهێنەرانە بانگ بكرێن و سزا بدرێن".
ئاماژە بەوە دەكات، دەبێت هاووڵاتییان بە وریایی مامەڵە بكەن و "پارەی خۆیان نەدەنە هەر كەسێك، كە بانگەشەی ئەوەی كرد وەبەرهێنەرە".