وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 كاتژمێرى داهاتووى سه‌رجه‌م پارێزگاكان بڵاو کرایه‌وه.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 22/5/2022، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ تۆزوخۆڵێكى كه‌م.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سبەی دووشه‌ممه 23/5/2022، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، ڕێژه‌ى تۆزوخۆڵ زیاد ده‌بێت، پله‌ى گه‌رما 2 تا 4 پله، داده‌به‌زێت.
به‌پێى پێشبینیی ماڵپه‌ڕه كه‌شوهه‌وایه جیهانییه‌كان، سبه‌ى دووشه‌ممه له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان خۆڵبارینێكى چڕ ده‌ست پێده‌كات.