كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گەنجێکى هەڵەبجە ماڵپەڕێکى پەروەدەیى دەکاتەوە

 

گەنجێکى هەڵەبجە ماڵپەڕێکى تایبەت بە بوارى پەروەردە دەکاتەوە، کە کتێبەکانى پۆلى یەکى سەرەتایى هەتا پۆلى ١٢ى ئامادەیى تێدایە و قوتابیان دەتوانن سوودى لێ وەربگرن.

محەمەد بەهادین، ئەو گەنجەى هەڵەبجەیە و لەبارەى پڕۆژەکەیەوە بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: "ئەم وێبسایتە وانەکانى پۆلى (یەکى) سەرەتایى هەتا پۆلى ١٢ى ئامادەیى تێدایە، خاسێتەکانى پێکدێت لەوەى کە کتێبەکان، ڤیدیۆکان و مەلزەمەکان، تەنانەت ڕێبەرى هەڵسەنگاندنى تێدایە واتە هەموو ئەو شتانەى تێدایە کە لە قوتابخانەکان دەخوێندرێن".

گوتیشى: "تایبەتمەندى ئەم ویبسایتە ئەوەیە، کە قوتابى ڕاستەوخۆ دەتوانێت لەناویدا تاقیکردنەوە بکات بۆ ئەوەى تواناى خۆى بۆ دەرکەوێت ، جگە لەوە ئەنجامەکەشى بۆ دیارى دەکات، هەروەها بەشى پەیوەندیکردن بە مامۆستاکانى تێدایە و قوتابى لە هەر پرسیارێکدا نەیتوانى وەڵام بداتەوە دەتوانێت پەیوەندى بە مامۆستاکانەوە بکات".