ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئاشکرایکردووە کە بەپێی پێشبینییەکان عێراق و هەرێمی کوردستان رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی توندی خۆڵبارین دەبنەوە.
ئەمڕۆ شەممە 21/5/2022، ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "عێراق و هه‌رێمی كوردستان، رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی دیکەی بەهێزی خۆڵبارین ده‌بنه‌وه و بەشێوەیەک كه ئاستی بینین زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئەوەش خراوەتە روو: "كه‌شوهه‌وا له نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌مدا به زیادبوونی خۆڵبارین گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و له به‌شه‌كانی ڕۆژئاواوه ده‌ستپێده‌كات کە كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما دەبێت، ئاستی به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرایی خۆڵبارینه‌كه له 30 بۆ 40 كیلۆمه‌ترە له کاتژمێرێکدا".
ئاماژە بەوەش دراوە کە ڕۆژی دووشه‌مە دۆخه‌كه سه‌ختتر ده‌بێت كه ده‌گاته 50 كیلۆمه‌تر له کاتژمێرێکدا، كاریگه‌ریش له‌سه‌ر هه‌ردوو شاری سلێمانی و هه‌ولێر و ناوچه‌كانی دیکەی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له نێوان چوار تا پێنج پله، هەروەها رۆژی سێشه‌ممە دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە، خۆڵبارین لە عێراقدا بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، ئەمەش كێشەیەكی گەورەی تەندروستی دروست كردووە، لەمبارەیەوە حەمید نایف گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند: "هەرچەندە شەپۆلەكانی خۆڵبارینی ئەم دواییە لە رۆژهەڵاتی كیشوەری ئەفریقیاوە هەڵیانكردبوو، بەڵام لە راستیدا چەندین هۆكاری هەن وا لە عێراق دەكەن زۆر بە خراپی كاریگەر بێت بەم شەپۆلانەی خۆڵبارینەوە، بەتایبەتییش كە لە عێراقدا كەمترین پشتێنەی سەوزایی و رووپۆشی كشتوكاڵی هەیە، هەروەها وشكەساڵی و وشكبوونەوەی سەرچاوەكانی ئاویش، كاریگەریی گەورەیان هەیە".