بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەڵێ پەکەکە ئازادییه‌كانى خه‌ڵكى چەند دەڤەرێکی هەرێمی کوردستانی نەهێشتووە و بووەتە مەترسییەکی جدد لەسەر ژیانی خەڵکی سڤیل، دەشڵێ، په‌كه‌كه ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه هەرێمییەکان ئه‌وانه‌ى دژى واقیعى هه‌رێمى كوردستانن هاوکار بێت و ده‌ستگیرۆییان بكات، ته‌نیا دان به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نانێت و دژیەتی.
كرمانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسى لقى 23ى مه‌خموورى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به(باس‌نیوز) ى راگه‌یاند: "به‌داخه‌وه ئێستا په‌كه‌كه بووەته دارهدهستهى ئەجێندای ده‌وڵه‌تێكى هەرێمی، ئه‌وه‌نده‌ى په‌كه‌كه سیاسه‌تى هەرێمیی ئه‌و وڵاته جێبه‌جێ ده‌كات له هه‌رێمى كوردستان به هیچ شێویه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى ڕزگاریخوازى باكوورى كوردستان نییه".
گوتیشی: "ئه‌مرۆ په‌كه‌كه هه‌موو هێزه سه‌ربازى و مه‌ده‌نییه‌كانى ئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌ستى فه‌راهه‌م بووه لە هەرێمی کوردستان بەگەڕی خستووە، په‌كه‌كه راسته‌خۆ خزمه‌ت بە ده‌زگا ههوڵگرییهكانى توركیا ده‌كات چونكه بیانوویه‌كى زۆر توندى داوه‌ته ده‌ست توركیا ئه‌مرۆ بێت خاكى كوردستان داگیر بكات، توركیا هیچ بیانوویه‌كى به‌ده‌ست نه‌بوو بێت خاكى هه‌رێمى كوردستان داگیر بكات به‌ڵام په‌كه‌كه ئه‌م بیانووه‌ى زۆر به ئاسانى دایه ده‌ست توركیا".
کرمانج عەبدوڵڵا راشیگەیاند: "به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ له كه‌مپى مه‌خموور ڕوویدا ئێمه دڵگرانین به‌وه‌ى خه‌ڵكێكى سڤیل یان خه‌ڵكێكى هه‌ر پارچه‌یه‌كى كوردستان تووشى زیان بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه بەرپرسیارهتى یه‌كه‌م و كۆتایى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ن، په‌كه‌كه ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه هەرێمییەکان ئه‌وانه‌ى دژى واقیعى هه‌رێمى كوردستانن هاوكاریان بكات ده‌ستگیرۆیان له‌گه‌ڵ بكات، ته‌نیا دان به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نانێت و ساڵى 1992 ده‌یه‌وێت كێشه و گرفت بۆ هه‌رێمى كوردستان دروست بكات".
ئەو بەرپرسەی پارتی روونیشی کردەوە: "په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى تێكه‌ڵ كردووه هه‌ر ئه‌مرۆ له كاتى بۆردومانه‌كه برینداره‌كانیان له ڕێگاى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى بردووەته نه‌خۆشخانه‌ى گه‌یاره بۆ چاره‌سه‌ركردن،ئه‌وه‌ى كه په‌كه‌كه ده‌یكات هیچى ناچێته به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و سیاسه‌ته‌ى ئێستا پیاده‌ى ده‌كات تاكتیكێكى زۆر سهرلێشواوە و گرفت بۆ دەڤەری مەخموور و شنگال و چەندین جێگەی دی دروست دەکات".
ئاماژەی بە ئەوەش دا: "تا ئێستا حكوومه‌تى عێراقى به‌رامبه‌ر به بوونى په‌كه‌كه هیچ هه‌ڵوێستێكى نه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یهكڕیزنهبوونى حزبه كوردستانییه‌كانیش واى كردووه په‌كه‌كه ئه‌م كه‌ڵه‌گاییه له هه‌رێمى كوردستان بكات,په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت ئه‌م به‌هێز بوونهى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه ده‌یه‌وێت كه‌مى بكاته‌وه، له هه‌مان كاتدا په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت ئه‌م كاریگه‌رییه‌ى هه‌یه‌تى له‌سه‌رى له شنگال و قه‌ندیل له‌سه‌رى كه‌م بكرێته‌وه جا به هه‌ر جۆرێك بێت".
به‌رپرسى لقى 23ى مه‌خموورى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، دەشڵێ: "په‌كه‌كه ئازادییه‌كانى خه‌ڵكى له‌م سنووره‌ی نه‌هێشتووه ناهێڵێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى وه‌ك پێویست هاوكارى خه‌ڵكى سڤیلى مه‌خموور بکەن ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت په‌كه‌كه له دژایه‌تى سیاسه‌تى هه‌رێمى كوردستان دەنوێنێت و هه‌میش له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى سڤیلى خۆشیان نییه كه ئه‌مرۆ وه‌ك بارمته مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن".
جەختشی کردەوە: "په‌كه‌كه نائارامى له شه‌نگال و مه‌خمور و قه‌ندیل و دەڤەری بادینان دروست كردووه تا ئێستا سه‌دان گوند و ناوچه ئاوه‌دان نهكراونهوتهوه له‌به‌ر بوونى په‌كه‌كه‌یه جووتیار و گوندنشینان ناتوانن بچنه‌وه سه‌ر زه‌وییه‌كانى خۆیان له‌به‌ر شه‌ڕى توركیا و په‌كه‌كه".