کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵی ئەزموونە گشتییەکان دابین دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵی ئەزموونە گشتییەکان دابین دەکرێت

 

وەزیری كارەبا رایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ پەروەردەی پارێزگاكان كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵی ئەزموونە گشتییەكان دابین دەكرێت.

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، کەمال محەمەد ساڵح ،وەزیری کارەبا، بۆ بەدواداچوونی کار و پڕۆژەکانی کارەبا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کارەبای دهۆک کۆبووەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە وەزیری کارەبا داوای هەماهەنگی کارەبای دهۆک لەگەڵ پەروەردەی پارێزگاکەی کرد بۆ دابینکردنی کارەبا لە کاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونە گشتییەکاندا.

بڕیارە لە هەرێمی كوردستان تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 27/6/2022، دەستپێبكات.

لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی كارەبا ئەوەش روون كراوەتەوە، وەزیری کارەبا، بەدواداچوونی بۆ داهاتی کارەبای پارێزگای دهۆک کرد کە بۆ رێژەیەک لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کارەبا تەرخان دەکرێت.

ئەوەش هاتووە: "وەزیری كارەبا پێداگیری كرد لەسەر تەواوکردنی پرۆژەی پێوەری زیرەک بۆ نەهێشتنی سەرپێچی و دابەشکردنی دادپەروەرانەی کارەبا و هەروەها نەهێشتنی رۆتین لە فەرمانگەکانی کارەبا بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان".