پەرتووکی (جیاوازی و بەراوردی ئەلفبێی کوردی) بە نموونەی ئەلفبێی ئارامی و لاتین لە نووسینی ژیڤان بەکر چاپ کراوە و لە ڕێوڕەسمێکدا لە هەولێر خوێندنەوەی بۆ دەکرێت و بڵاو دەکرێتەوە.
بەپێی ئاگادارییەک کە بڵاو کراوەتەوە ئەم پەرتووکە کە هەوڵێکە بۆ توێژینەوە لەبارەی هەردوو ئەلفبێی (ئارامی و لاتین) و جیاوازی لە نێوان ئەم دوو ئەلفبێیەدا.
کاتژمێر ٥:٣٠ی ئێوارەی سبەی یەکشەممە 22/5/2022 لە سەنتەری ئاڵا بۆ پەرەپێدانی ڕۆشنبیری و هونەری لە هەولێر ڕێوڕەسمێک بۆ پەردەلادان و ناساندنی کتێبی (جیاوازی و بەراوردی ئەلفبێی کوردی) ساز کراوە.
لە کۆڕەکەدا ڕزگار ئیسماعیل مامۆستای زانکۆ خوێندنەوە بۆ کتێبەکە دەکات و کتێبەکە لەلایەن سەنتەری ئاڵاوە بە دیاری بەسەر بەشداربوواندا دابەش دەکرێت.
ئەم پەرتووکە لەلایەن "سەنتەری ئاڵا بۆ پەرەپیدانی ڕۆشنبیری و هونەر"ەوە چاپ کراوە و دیزاینی بەرگ و ناوەوەی شۆڕش غەفووری جێبەجێی کردووە.