بەڕێوەبەرى گشتیى بەنداوەکان لە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ڕێژەى ئاوى بەنداوەکان ئاشکرا دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت، لەسەر بەردانەوەى ئاو، تاوەکو ئێستا عێراق هیچ ڕێککەوتنێکى فەرمى لەگەڵ وڵاتانى دراوسێدا نەکردووە.
ڕەحمان خانى، بەڕێوەبەى گشتیى بەنداوەکان بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: "ئێستا تێکڕاى ئەو ئاوەى لە هەرسێ بەنداوى (دووکان و دەربەندیخان و دهۆک) دایە، چوار ملیار و 224 ملیۆن مەتر سێجایە، لەکاتێکدا ساڵى ڕابردوو چوار ملیار و 474 ملیۆن مەتر سێجا بوو، بەو پێیە، ڕێژەى ئاو لە بەنداوەکان کەمى کردووە".
گوتیشى: "بارانبارین کاریگەرى لەسەر ئاوى داهاتى بەنداوەکان هەبووە، بەوەش ئاستى بەردانەوەى ئاوى بەنداوەکان تاڕادەیەک بە ڕێژەى پێویستى خۆى بەردەوامە، کە لەئێستادا تێکڕاى ئاوى بەردراوەى بەنداەکان 10 هەزار و 973 مهتر سێجابه له چرکهیهکدا، لەکاتێکدا تێکڕاى ئاوى هاتوو بۆ ناو بەنداوەکان نۆ هەزار و 424 مهتر سێجایه له چرکهیهکدا ".
ڕەحمان خانى، باسى لەوەش کرد، بەردانەوەی ئاو لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە بۆ هەرێمى کوردستان، کە بەشێکى زۆرى ئاوى ناوچەکانى عێراقیش دابین دەکات، ساڵ بە ساڵ خراپترە، بەتایبەت لە وشکەساڵييەکاندا، کە تا ئێستا عێراق لەوبارەوە هیچ ڕێکكەوتنێکى فەرمى لەگەڵ وڵاتانى دراوسێدا نەكردووە.