لە سایلۆی خورماتوو دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە سایلۆی خورماتوو دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەكرێت

لە سایلۆی قەزای خورماتوو دەست بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی ناوچەكە كرا.

پەیامنێری (باسنیوز) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 21ی 5ی 2022، لە سایلۆی خورماتوو دەست بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی ناوچەكە كرا.

لە سنووری خورماتوودا زەوییەكی زۆری كشتوكاڵی هەیە، كە جگە لە ناوچەی داودە، ئەو زەوییانە زیاتر دەكەونە ڕۆژئاوای قەزای خورماتوو، هەروەها ڕێگای نێوان خورماتوو- داقووق، خورماتوو- سلێمانبەگ و ئامرلی، كە جووتیاران زیاتر گەنم و جۆ دەچێنن.

بەشێك لەو زەوییانە بەراون و بەشێكی تریان جووتیاران خۆیان بیریان لێ داو، بەڵام ئەو جووتیارانەی بۆ ئەمساڵ پشتیان تەنیابە باران بەستبوو، بەرهەمیان نەبووە.

سایلۆی خورماتوو ماوەی زیاتر لە 40 ساڵە دروست كراوە و لەو كاتەوە تا ئێستا ساڵانە لەم كاتەندا دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەكات.