گەنجێكی كورد لە بەریتانیا بەهۆی هەڕەشەی ناردنی بۆ رواندا باری دەروونی تێكدەچێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

گەنجێكی كورد لە بەریتانیا بەهۆی هەڕەشەی ناردنی بۆ رواندا باری دەروونی تێكدەچێت

بەریتانیا بەردەوامە لە ناردنی پەنابەران بۆ رواندا

وێنەی پەنابەرێك لە بەریتانیاوە رەوانەی رواندا كراوە

ئەمڕۆ هەینی دکتۆر عەبدوڵا عومەر مامۆستای زانکۆ و چالاکی بواری پەنابەران لە بەریتانیا رای گەیاند حكوومەتی بەریتانیا بەردەوامە لە ناردنی پەنابەران بۆ رواندا و گەنجێكی پەنابەری كوردیش بەم هۆیەوە باری دەروونی تێكچووە.

دكتۆر عەبدوڵا لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) لەمبارەیەوە نووسیویەتی "ئەمڕۆ پەیوەندییم پێوە كرا لەلایەن ڕێكخراوێك لە بەریتانیا كە یارمەتی پەنابەرە دەستبەسەركراوەكان دەدات، ئاگاداریان كردمەوە كە پەنابەرێكی كورد ھەڕەشەی دیپۆرتكردنی لەلایەن بەریتانیاوە لێ كراوە بۆ ناردنی بۆ وڵاتی ڕواندا، بۆیە داوایان لێ كردم كە یارمەتی سایكۆلۆژی بدەم و سەردانی بكەم بۆ سەنتەری دەستبەسەركراوان لە كۆلین بڕووك لە لەندەن".

لە كۆتاییشدا نووسیویەتی داوا لە گەنجان دەكەم دوو جار بیر بكەنەوە ئینجا بڕۆن بۆ بەریتانیا.