كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بۆ سەردانی قەڵای کەرکووک پارە وەردەگیرێت

لە ڕۆژی یەکشەممە 22/5/2022ـوە هاووڵاتییانی دەتوانن سەردانی قەڵای کەرکووک بکەن و لە بەرامبەر چوونە ژوورەوەی هەرکەسێک بڕێک پارە وەردەگیرێت و بەپێی زانیارییەکانیش ئەو پارەیە بۆ دەستەی شوێنەوار و کەلەپووری کەرکووک دەبێت.

وەرگرتنی پارە لە هاووڵاتییان لە کاتێکدایە، قەڵای کەرکووک بەرەو ڕووخان دەچێت و تا ئێستاش هیچ لایەنێک ئاوڕی لێ نەداوەتەوە، هەرچەندە ساڵی 2021، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ڕێی دەستەی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری عێراق و ڕێکخراوی یونسکۆوە کار لەسەر دووبارە نۆژەنکردنەوەی قەڵای کەرکووک دەکەن''.

بە بڕوای بەشێک لە مێژوونووسان مێژووی قەڵای کەرکووک بۆ زیاتر لە چوار هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و یەکێکە لە کۆنترین شوێنەوارەکانی جیهان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە و ساڵی 2021 لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە خرایە لیستی شوێنەوارەکانی جیهانەوە.