رێژەی ئەو ئاوارە سوورییانە ئاشكرا بوو کە لە هەڵبژاردنی توركیا دەنگ دەدەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

رێژەی ئەو ئاوارە سوورییانە ئاشكرا بوو کە لە هەڵبژاردنی توركیا دەنگ دەدەن

بیانییەكان 6.64% دانیشتوانی توركیا پێك دەهێنن

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ و كۆچبەرانی توركیا ڕایگەیاند، زیاتر لە 100 هەزار ئاوارەی سووری، لە هەڵبژاردنی داهاتووی توركیا بۆیان هەیە دەنگ بدەن، چونكە بەفەرمی بوونەتە هاووڵاتیی توركیا و ڕەگەزنامەی توركیایان وەرگرتووە.

گۆكچە ئۆك، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ و كۆچبەرانی توركیا، قسەی بۆ ڕۆژنامەی (حوریەت)ی توركیا كردووە و دەڵێت، ڕێژەی خەڵكی بیانی لە توركیادا گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 506 هەزار و 304 كەس، كە دەكاتە 6.64% دانیشتوانی توركیا.

تەنیا لە توركیا سێ ملیۆن و 763 هەزار ئاوارەی سووری هەیە، لەو ڕێژەیە 113 هەزاریان بۆیان هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتووی توركیادا دەنگ بدەن.

گۆكچە دەڵێت: ”ڕێژەی ئەو ئاوارە سوورییانەی ناسنامەی توركیایان وەرگرتووە 200 هەزار و 950 كەسە، لەو ڕێژەیە 113 هەزار و 654 كەس، تەمەنیان 18 ساڵی تێ پەڕاندووە، بۆیە دەتوانن لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەنگ بدەن''.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئۆك، توركیا لە قاسەی خۆی هیچ پارەیەكی مانگانەی بۆ ئەو ئاوارە سوورییانە نەبڕیوەتەوە، بەڵكوو نەتەوە یەكگرتووەكان مانگانە 155 لیرەیان دەداتی، بەو مەرجەی ئاوارەكان كارتی مانگی سووریان هەبێت و بۆیان دەركرابێت.