نزیكه‌ی 400 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكانی ئاوی سلێمانی و دهۆك و سۆران ته‌رخان كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

نزیكه‌ی 400 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكانی ئاوی سلێمانی و دهۆك و سۆران ته‌رخان كرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندیی دا بە خەرجكردنی گوژمەی 400 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی تایبەت بە ئاو بە مەبەستی پەرەپێدان و باشتركردنی پرۆسەی دابەشكردنی ئاو لە سنووره‌كانی سلێمانی و دهۆك و سۆران.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19/5/2022 وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و له‌ به‌شێكیدا هاتووه‌، بە گوێرەی چەند فەرمانێكی وەزاری، بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر ڕێژەی ١٧٪ی داهاتی ئاوی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاوی سلێمانی و دهۆك و سۆران، بە گوێرەی پلانی ٢٠٢٢ ڕەزامەندی درا بە خەرجكردنی گوژمەی 394 ملیۆن و 84 هەزار و 940 دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سنووری شارەكانی سلێمانی، دهۆك، سۆران.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گشتوگوزاردا هاتوو، خه‌رجكردنی ئه‌و گوژمه‌یه‌ بۆ پرۆه‌كانی ئاو، كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت بۆ باشتركردنی پرۆسەی دابەشكردن و گەیاندنی ئاو بە هاووڵاتییان.

ئەم گوژمەیە بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی تایبەت بە ئاوە خەرج دەكرێت، وەك ڕاكێشانی بۆڕیی ئاو، دابینكردنی گازوایل، چاككردنەوەی مۆلیدە، دانانی لم بۆ حەوزی فلتەر لە پرۆژەی ئاو، گۆڕینی تۆڕی ئاو و دانانی تۆڕی ئاو، جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لەسەر ئاستی شار و شارۆچكەكان بە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە، پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاو بۆ هاووڵاتییان باشتر دەبێت.