وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 كاتژمێرى داهاتووى سه‌رجه‌م پارێزگاكان بڵاو کرایه‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 19/5/2022، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سبەی هه‌ینى 20/5/2022، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك ئه‌گه‌رى بارینى تاوه‌باران هه‌یه.