كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەرۆكی پارتێكی تورکیا: فینلەندا و سوید هاوكاریی پەكەكە نەکەن، دژی ئەندامبوونیان لە ناتۆ نابین

سەرۆكی پارتی یەكێتیی گەورە، داوا لە توركیا دەكات دژی ئەندامبوونی سوید و فینلەندا نەوەستێتەوە لە ناتۆ، بەو مەرجەی ئەو دوو وڵاتەش هاوكارییەكانیان بۆ پەكەكە ڕابگرن و ئیتر پەكەكەییەكان لە وڵاتی خۆیان دەربكەن.

مستەفا دێستیجی، سەرۆكی پارتی یەكێتیی گەورە لە توركیا، لە وتارێكدا باس لە هەڵوێستی توركیا دەكات لە بەرامبەر ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ.

مستەفا دەڵێت: ”توركیا هیچ كاتێك لەمپەر نەبووە لەبەرامبەر گەورەبوونی ناتۆ، بەڵام ئەگەر سوید و فینلەندا، لایەنگرانی پەكەكە و پەكەكەییەكان لە وڵاتی خۆیان دەربكەن و بەڵێن بدەن كە نەبنە پەناگەی پەكەكە و هاوكارییان نەكەن، نابێت توركیا ڕێگر بێت لە ئەندامبوونیان لە ناتۆ. ئێستا ڕای گشتیی توركیا، چاوەڕێی ئەوەیە، سوید و فینلەندا، بەفەرمی هاوكارییەكانیان بۆ پەكەكە ڕابگرن“.

مستەفا لە بەشێكی تری قسەكانیدا، داوا لە وڵاتانی تری ناتۆ دەكات كە هاوكارییەكانیان بۆ پەكەكە ڕابگرن و دەبێت كۆتایی بەوە بهێنن كە پەكەكە وەكوو هاوپەیمانی خۆیان سەیر بكەن و بە تیرۆریست سەیری نەكەن.

ئەو سەركردەیە، بەئاشكرا داوا لە توركیا دەكات، كە مامەڵەیەكی سیاسی لەبارەی ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ لەگەڵ ئەمریكادا بكات و بەرژەوەندیی خۆی بەدی بهێنێت.