لە سنووری گوندی خرکنێ لە ئیدارەى گەرمیان، چەند کەسێک بە گومانی هەبوونی کەرەستەی شوێنەواری لەناویدا، هەوڵیان داوە گابەردێکی گەورە کون بکەن.
دواى ئەوەى شوێنەواری سلێمانی لە هەڵکۆڵینى ئەو بەردە شوێنەوارییە ئاگادار کراونەتەوە، لێژنەیەکى شوێنەوارى و ئەمنیى سنوورەکە سەردانی گوندەكەیان کردووە و بەدواى ئەنجامدەرانیدا دەگەڕێن.
بەگوێرەى زانیارییەکانى (باسنیوز)، ئەو كەسانە بە گومانی هەبوونی ئاڵتوونی شاراوە لەناو ئەو بەردەدا، هەوڵی كۆڵین و كونكردنیان داوە.