كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. گەنجانی خورماتوو بەهۆی گەرماوه لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەدا مەلە دەكەن

لە شاری خورماتوودا، گەنجان بۆ خۆ فێنككردنەوە لە گەرما، لە پڕۆژەی ئاوی شارەكە دەستیان بە مەلەكردن كردەوە، ئەوەش دوای ئەوە هات، كە شەپۆلێكی گەرما ڕووی لە ناوچەكە كرد.

پڕۆژەی ئاوی خورماتوو لە دووكانەوە دێت بەرەو سنووری پردێ و بە پارێزگای كەركووكدا تێپەڕ دەبێت بۆ خورماتوو، ئێستا جگە لەوەی لە وەرزی گەرما گەنجان بۆ مەلەوانی ڕوو لەو پڕۆژەیە دەكەن، یەكێكە لە سەرچاوە سەرەكییەكانی ئاوی خواردنەوەی قەزاكە.

پرۆِژەی ئاوی خورماتوو دەكەوێتە تەنیشت گەڕەكی برایەتی لە خورماتوو، كە ساڵانە گەنجان لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما بۆ مەلەكردن دەچنە ئەو پڕۆژەیە، هەروەها ئاوی ئەو پڕۆژەیە سەرچاوەیەكی باشە بۆ كشتوكاڵ.

لە خورماتوو جگە لەو پڕۆژەیە، كە گەنجان بۆ مەلەكردن لە وەرزی گەرما بۆی دەچن، ڕووباری ئاوەسپی هەیە، كە دەكەوێتە باكووری ڕۆژهەڵاتی شارەكە، بەڵام ئەوە چەند ساڵێكە بەهۆی وشكەساڵییەوە ئاوی ڕووباری ئاوەسپی یەگجار كەمی كردووە.

وێڕای ئەوەی لە خورماتوو چەند مەلەوانگەیەكیش هەیە، بەڵام گەنجان بەتامەزرۆییەوە دەچنە پڕۆژەی ئاوی خورماتوو بۆ مەلەكردن و ژمارەیەكیان زۆر لەو پڕۆژەیە خۆیان فێری مەلەوانی كردووە.