ئەگەر راهاتووی لەسەر خواردنی سوێر و لەبەر تەندروستیت بەنیازی خوێ كەم بكەیتەوە، پێویستە سەرەتا خوێدان لەسەر سفرە دانەنێی. هەوڵ بدە رۆژانە سوود لە خواردنی میوە و سەوزە وەربگری، چونكە پوتاسیۆمی میوە و سەوزە كاریگەرییەكانی خوێ لەبەین دەبەن.
پارێز بكە لە خواردنی خێرا و فاست فوود و خۆراكی ناو قوتوو، چونكە ئەم خۆراكانە هەڵگری خوێی زۆرن، هەروەها لە كاتی لێنانی چێشت، خوێ كەمتر بەكار بێنە و سوود لە تەرخۆنی وشك وەربگرە.