كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ده‌ست به‌ فرۆشتنی زه‌وییه‌ گرانبه‌هاكانی هه‌شتی حه‌سارۆك كرا

به‌ دوو پارچه‌ زه‌ویی گه‌وره‌ ده‌ست پێ ده‌كا

حکوومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتگوزاریی دەگەیەنێتە گەڕەکی هەشتی حەسارۆک و بۆ بۆ خێراگەیاندنی خزمەتگوزارییەكانیش شارەوانی هەولێر هەڵدەستێت بە فرۆشتنی چەند پارچە زەوییەکی بازرگانی لەم گەڕەکە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "بۆ خێراگەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی هەشتی حەسارۆک، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵدەستێت بە فرۆشتنی چەند پارچە زەوییەک و لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو 29/5/2022، كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لە سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر، بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا، فرۆشتنی ئەو زەوییانە ڕادەگەیەنرێت".

ئاماژە بەوەش کراوە: "بەپێی ئاگادارییەكی (لیژنەی یەكەمی فرۆشتن و كرێدان)ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كە لە 26/4/2022 بڵاوكراوەتەوە، ئەو پارچە زەوییانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێ كراوە، بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا و بەپێی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2021 هەر كەسێک ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكات بۆ دانانی بارمتەی یاسایی بەڕێژەی 50% كەمتر نەبێت لە نرخی خەمڵێنراو".

روونیشکراوەتەوە کە زیادكردنەكە لە 30ەمین ڕۆژی دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە ڕۆژنامە لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دەست پێدەكات.

ژمارەی زەوییەكان:

1- 11561 /8ک 93حصاروک/ زەوی بازرگانی/ ڕووبەر: 3672 مەتر دووجا.
2- 11834 /8ک 93حصاروک/ زەوی بازرگانی/ ڕووبەر: 4752 مەتر دووجا.