كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق پێویستی بە سەركردەی چەكدار نییە

دوای دانیشتنەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، جینین هینس پلاسخارت، نێردەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكرتووەكان بۆ عێراق، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: عێراقییەكان پێویستیان بە سەركردەی چەكدار نییە، بەڵكوو لە چاوەڕوانیی توێژێكی سیاسیی ئەوتۆدان كار و پیشەیان هەر ئەوە نەبێت شەڕ لەسەر دەسەڵات بكەن، بەڵكوو قۆڵی لێ‌ هەڵماڵن و ئەولەویەت بدەنە چەند پرسێكی نێوخۆیی گرنگی پەیوەست بە عێراق و بەرەو پێشی ببەن.

 هاوكات سەركردە سیاسییەكانی عێراقی هان دا بۆ ئەوەی عێراق لەو تەنگژە سیاسییە دەرباز بكەن كە نزیكەی حەوت مانگە تێی كەوتووە و هۆشداری دا لەوەی مەترسی هەیە ئەو تەنگژەیە، پشێوی و ناڕەزایی عێراقییەكانی لێ بكەوێـتەوە، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە توێژە سیاسییەكەی عێراق بە ئاستێكی بەرزتر بیر لە پرسەكە بكەنەوە و گۆڕانكاری بێننە ئاراوە.