دهۆک.. پڕۆژەیەکی گرنگی بەرهەمهێنانی کارەبا دروست دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دهۆک.. پڕۆژەیەکی گرنگی بەرهەمهێنانی کارەبا دروست دەکرێت

 

لە پارێزگای دهۆک وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی 150 مێگاوات کارەبا لەلایەن کۆمپانیایەکی بەریتانیی و ناوخۆییەوە دروست دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 17/5/2022، وەزارەتی کارەبا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "نوێنەری هەردوو کۆمپانیای BB بەریتانیایی و کۆمپانیای ناوخۆیی شینال بە مەبەستی دانانی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی 150 مێگاوات کارەبا لە دهۆک سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد".

ئەوەش خراوەتە روو: "کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا پێشوازیی لەم پرۆژەیەی هاوبەشی هەردوو کۆمپانیاکە کرد و ئامادەیی وەزارەتیشی بۆ هەر جۆرە ئاسانکارییەک پیشاندا".