كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دوای چوار ڕۆژ لە خنکانی، تەرمی گەنجێک لە زێی گەورە دۆزرایەوە

گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ، چوار رۆژ بوو بێسەروشوێن بوو و کەسوکارەکەی سۆراغیان دەکرد، ئەمشەو تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ئەمشەو پۆلیسی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە کە تەرمی دانیال محەمەد-ی تەمەن 18 ساڵ لە زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات دۆزراوەتەوە.

پۆلیسی بەرگریی شارستانیی هەولێر، وردەکاریی خنکانی گەنجەکەی نەخستووەتە ڕوو تەنیا ئاماژەی بە ئەوە داوە کە تەرمەکە لەلایەن تیمەکانی"ژێرئاو"ی بەرگریی شارستانیی خەبات دۆزراوەتەوە.