كۆمپانیایەكی ئیماراتی بەبڕی 17 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە فڕۆكەخانەی هەولێر دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كۆمپانیایەكی ئیماراتی بەبڕی 17 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە فڕۆكەخانەی هەولێر دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە ئاژانسی دەنگوباسی فەرمیی ئیمارات بڵاوی كردەوە گەورە كۆمپانیای "دناتا"ی ئیماراتی، بەبڕی 17 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێردا دەكات.

كۆمپانیای "دناتا"، كە كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتیی ئیماراتیە لە بواری خزمەتگوزاریی فڕۆكەوانی و گەشتیاریدا، ئەمڕۆ رای گەیاندووە كە بەبڕی 17 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە بواری خزمەتگوزارییەكانیاندا دەكەن لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

پێشتر كۆمپانیا ئیماراتییەكە بەبڕی 3.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی وەبەرهێنانی لە فڕۆكەخانەی هەولێردا كردبوو، لە بواری گواستنەوەی كەلوپەلی ناو ساردكەرەوە و دەزگای چاككردنەوەی پاسەكانی ناو فڕۆكەخانەكە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە داوە كە كۆمپانیای دناتا لە پرۆژە نوێیەكانیدا، نزیكەی 100 هەلی كاری نوێ دەڕەخسێنێت،

لەمبارەیەوە تۆم ئالوین جۆنز بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای دناتا لە هەولێر ڕوونی كردەوە كە وەبەرهێنانە نوێیەكەیان بریتی دەبێت لە دامەزراندنی سێ دامەزراوەی نوێ، كە یاریدەر دەبن لە فرەوانكردن و پەرەپێدانی كارەكانی كۆمپانیاكە لە هەولێر، دەشڵێ ئەم هەنگاوە نوێیە دوابەدوای زیادبوونی داواكاری خەڵك دێت لەسەر گواستنەوەی شمەك لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەمەش بەهۆی ئارامی شارەكە و ئەو متمانەیەیە كە خەڵك بە فڕۆكەخانەكەیان هەیە.