لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، بۆ چارەسەری كه‌میی پاره‌ی به‌رده‌ست بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پزیشكی و ده‌رمان سه‌ردانی وه‌زیری دارایی دەكەن.
لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به كاری لێژنه‌كه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٥/١٧، لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر،كۆبوویەوە.
باسی ئەوە كراوە، سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی لێژنه، ئه‌و لێژنه لاوه‌كییه‌ی كه بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كێشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی پسپۆڕیی نه‌شته‌رگه‌ری/سه‌نته‌ر دڵ له هه‌ولێر، پێكهێنرابوو، ڕاپۆرتی خۆیان خوێنده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سه‌ردانی مه‌یدانیی سه‌نته‌ری دڵیان كردووه و له‌گه‌ڵ ساتافی كارگێڕی و سه‌رۆكی به‌شه‌كان كۆبوونه‌وه‌ته‌وه و له‌نزیكه‌وه له كێشه و كه‌موكوڕییه‌كانیان كۆڵیوه‌ته‌وه.
ئاماژە بەوە كراوە، دوای خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه، بڕیار درا ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت و له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكرێت.
لە راگەیاندراوەكەی لیژنەی تەندروستی ئەوەش خراوەتە ڕوو: "له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له گرفتی كه‌میی ده‌رمان و كه‌میی پاره‌ی به‌رده‌ست بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پزیشكی و ده‌رمان كرا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیار درا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا لێژنه‌كه سه‌ردانی وه‌زیری دارایی بكات و گفتوگۆی جدی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكرێت".