ئەو شاخەوانەی ئاڵای کوردستانی گەیاندە سەر ئێڤێرێست بینایی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەو شاخەوانەی ئاڵای کوردستانی گەیاندە سەر ئێڤێرێست بینایی لەدەست دا

ڕه‌نج عومه‌ر، ئەو شاخەوانەی پێش دوو مانگ بڕیاری دا بچێتە سەر چیای ئێڤێرێست و لەوێ ئاڵای کوردستان هەڵبکات، دوێنێ 16/5/2022 گەیشتە سەر چیای ئێڤرێست و لەوێ ئاڵای کوردستانی هەڵکرد، بەڵام بەهۆی بەفر و سەرماوە بینایی لەدەست دا.

ڕێژین ئه‌حمه‌د، هاوژینی ئەو شاخەوانە، ئەمڕۆ سێشەممە 17/5/2022، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ''ڕەوشی ڕەنج لە چیای ئێڤێرێست خراپە و تەندروستیی تێک چووە، هەلیکۆپتەرێکی تایبەت لەسەر چیا هێناویەتە خوارێ و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی شاری کاتماندۆ، پایتەختی وڵاتی نیپاڵ، لەژێر چاودێریی پزشیکیدایە''.

هاوژینی ڕەنج گوتیشی: ''من ئەم بەیانییە لەگەڵ ڕەنج قسەم کردووە، لە نەخۆشخانەیە و بەهۆی بەفر و سەرماوە بینایی چاوی راستەی لەدەست داوە و چاوەکەی دیکەیشی تاریک بووە، بۆیە پزیشکەکان پێیان گوتووە کە دەبێ چارەسەری وەربگرێت، بەڵکوو بینایی بۆ بگەڕێتەوە و ئێمەش چاوەڕێین بە سەلامەتی بگەڕێتەوە ناو خاکی هەرێمی کوردستان''.