كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گۆرانیبێژ ژینێ ئەترووشی تووشى شێرپه‌نجە بووه‌

دوای ئەوەی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا هەواڵی تووشبوونی (ژینێ ئەترووشی) بە نەخۆشیی شێرپەنجە بڵاو بووەوە، (باسنیوز) بەدواداچوونی بۆ ئەو هەواڵە كرد و دەركەوت كە راستە.

زانست هه‌ولێرى، بەڕێوەبەری كارە هونەرییەكانی (ژینێ ئەترووشی)، ئەمڕۆ سێشەممە 17ی5ی2022 بۆ (باسنیوز) گوتی: "راسته‌ ژینێ ئه‌ترووشى تووشى شێرپەنجە بووە، بەڵام رەوشی تەندروستیی جێگیرە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: “ئێستا ژینێ لەناو كەسوكاری خۆیدایە و رەوشی تەندروستیی باش و جێگیرە”.

سەبارەت بە جۆری شێرپەنجەكەیشی، بەڕێوەبەری كارە هونەرییەكانی ژینێ گوتی: “تا ئێستا ئەویش نازانێ كام جۆر شێرپەنجەی هەیە، بەڵام هەواڵی تووشبوون بە شێرپەنجەی راستە و ئێستا لەناو كەسوكاری خۆیدایە و لە دوو رۆژی داهاتوودا ژینێ خۆی زانیاریی لەسەر نەخۆشییەكەی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن ئاشكرا دەكات”.