بە ڤیدیۆ و وێنە.. خۆڵبارین، سووتانی زبڵ و بۆنی غازی بیرە نەوتەكان خەڵکی کەرکووکیان هەراسان كردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بە ڤیدیۆ و وێنە.. خۆڵبارین، سووتانی زبڵ و بۆنی غازی بیرە نەوتەكان خەڵکی کەرکووکیان هەراسان كردووە

سەرەڕای ئەوەی لە شاری كەركووك خۆڵبارین بەردەوامە و زبڵ و خاشاكیش لە زۆربەی شوێنە گشتییەكان و كووچە و كۆڵانەكان فڕێ دراوە و لەلایەن شارەوانییەوە هەڵناگیرێنەوە، بۆنی غازی بیرە نەوتەكانیش خەڵكی هەراسان و بێزار كردووە.

پەیامنێری (باسنیوز) ڕایگەیاند، وێڕای ئەوەی لە بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممەوە تاوەكوو ئەمڕۆ سێشەممە 17ی 5ی 2022 خۆڵبارین بەشێوەی چڕ و مامناوەند لە شاری كەركووك  بەردەوامە، كە بە هۆیەوە سەدان كەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان، لەولاشەوە زبڵ و خاشاكێكی زۆر لە شوێنە گشتییەكان و كۆڵان و شەقامە سەرەكییەكان فڕێ دراوە و شارەوانییش هەڵینگارێتەوە، هەروەها لە چەند شوێنێكی كەركووكی، بەتایبەت لە دەروازەكانی شار، ئاگر لە زبڵ بەردراوە و دووكەڵێكی زۆری دروست كردووە.

هاوكات لەبەرئەوەی لەدەوروبەری كەركووكیش ژمارەیەكی زۆر بیرە نەوتی لێیە، بۆنی غازی ئەو بیرە نەوتانەش ژینگەی پیس كردووە و ئێستا لەگەڵ خۆڵبارین، هاووڵاتییان بۆنی دووكەڵی زبڵ و غازیش هەڵدەمژن.