ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێ شاندێكی پارتی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/5/2022، سه‌عید سه‌لیم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: بڕیاره شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆببێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به‌ڵام هێشتا ئه‌ندامانی شانده‌كه دیاری نه‌كراون و كاته‌كه‌ی دیار نییه.
سه‌عید سه‌لیم، گوتیشی: ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كان، داهاتی ناوخۆ، هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرسه‌كانی تایبه‌ت به به‌غدایه.