ڕێگەپێدانی خانوو دروستکردن دەکرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ڕێگەپێدانی خانوو دروستکردن دەکرێتەوە

 ئەو هاووڵاتییانەی زەویی قەرەبوویان وەر گرتووە بڕیاری ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوویان بۆ دەرکرا.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەسنەزان، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە ڕەزامەندیی ڕێگەپێدانی خانوو کراوەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکە هاتووە "دوای ئەوەی لەماوەی پێشوودا بۆ ماوەیەک ڕێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانووی نیشتەجێ بۆ کارتە وەهمییەکان ڕاگیرابوو، ئێستا ڕەزامەندیی وەزارەتی شارەوانی و بەرێوەبەرایەتیی گشتیمان وەرگیرا بۆ ڕێگەپێدانی خانوو".

شارەوانیی کەسنەزان داوای لەو کەسانە کردووە کە ئەو کێشەیان هەبووە سەردانیان بکەن"بۆ ئەم مەبەستە سەردانی شارەوانیمان بکەن بۆ دواین ڕێنوێنییەکانی تایبەت بەو بابەتە".

نەبەز محێدین، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی دەوروبەری هەولێر، بە (باسنیوز)ی  ڕاگەیاند: "کارتە وەهمییەکان ئەو زەوییانە دەگرێتەوە کە پێشووتر وەکوو قەرەبوو دراونەتە هاووڵاتییان".

جەختی کردەوە هۆکاری ڕاگرتنی ڕێگەپێدانی خانوو دروستکردنیش بەو جۆرە کارتانە هۆکارەکەی بۆ ودبینی بووە لەو زەوییانە، "زەوییەکی زۆری لەو شێوەیە هەیە و هەواڵێکی خۆشه کە ڕێگەپێدانیان بۆ کراوەتەوە"