واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان دیاری كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان دیاری كرا

 سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند، رۆژی 24ی ئه‌م مانگه‌، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ ڕاوێژكردن له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه و دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/5/2022،  مونا قاوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی هات و  ڕێك كه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی 24ی ئه‌م مانگه‌ كۆبوونه‌وه‌ی  نێوان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراسیكۆنه‌كان بكرێ  بۆ راوێژكردن له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ و دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان.

بۆ بیرهێنانه‌وه‌، له‌ یه‌كی ئاداری 2022ـه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی 77 رۆژه‌، دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ نه‌چووه‌.