بۆ جارێكی دیكە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی هەڵەبجە گرد بوونەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بۆ جارێكی دیكە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی هەڵەبجە گرد بوونەوە

بۆ جارێكی دیكە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی هەڵەبجە، بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەكەیان، لەبەردەم زانكۆی هەڵەبجەدا گرد بوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی٥ی٢٠٢٢، بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی هەڵەبجە، بۆ جارێكی دیكە لەبەردەم زانكۆی هەڵەبجەدا گرد بوونە و داوای وەرگرتنی مووچەی مانگی چواریان كرد.

یەكێك لە بەشداربوانی گردبوونەوەكە، بە (باسنیوز) ڕاگەیاند: ”لە هەفتەی پێێشووە لێرەین، مووچەی مانگی (سێ)مان وەرگرتووە، بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی چوارمان وەرنەگرتووە، بۆیە بەردەوام دەبین لە گردبوونەوە، هەتا مووچەی مانگی (چوار)یش وەردەگرین و دڵنیاییشمان پێ بدرێت، كە بۆ لەمەودا مووچەكانمان لە كاتی خۆیدا پێ دەدرێت”.

ناڕەزایی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی هەڵەبجە ماوەیەكە بەردوامە و وەك خۆیشیان باسی دەكەن، بەردەوام دەبن، هەتا مووچەی مانگی چوار وەردەگرن، ئەوكات دەوام دەكەن و دەرگا بە ڕووی قوتابییاندا دەكەنەوە.