ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی دادگای فیدڕاڵیی عێراقی دایه‌وه و رایگه‌یاند یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ناده‌ستووری نییه و به‌پێی ده‌ستوور دانراوه
له به‌شێكی ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریدا هاتووه: مامه‌ڵه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز به ته‌واوه‌تی یه‌كانگیره له گه‌ڵ ده‌ستووری (2005)ی عێراقی فیدڕاڵ.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه كه یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان، پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستووری عێراق نییه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان-عراق
هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت و پرۆسه‌ی نه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌ستوری ساڵی 2005عێراقی ده‌گونجێت و حوكمه‌كانی یاسای ژماره (22)ی ساڵی (2007) كه له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه له دژی حوكمه‌كانی ده‌ستوری عێراقی نین و پێویسته كار به حوكمه‌كانی بكرێت له‌كاتێكدا دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته حه‌سریه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵیدا نین كه له ماده‌ی (110) ده‌ستوردا هاتووه.
به به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی له ماده (112)ی ده‌ستوری عێراقیدا هاتووه كه (حكوومه‌تی فیدراڵی ئیداره‌ی نه‌وت و غازی ده‌رهاتوو له كێڵگه‌كانی ئێستا ده‌كات له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ر به شێوه‌یه‌ك داهاته‌كانی به شێوازێكی یه‌كسان كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ رێژه‌ی دانیشتوان له هه‌موو عێراق دابه‌ش ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی به‌شێك بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه زه‌ره‌رمه‌ند بوونه و به شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه له‌لایه‌ن رژێمی پێشوو لێی بێبه‌ش بوونه و زه‌ره‌رمه‌ند بوونه به شێوه‌یه‌ك گه‌ره‌نتی گه‌شه‌كردنی هاوسه‌نگیان بدرێت بۆ ناوچه جیاوازه‌كانی وڵات و ئه‌مه‌ش به یاسا رێك ده‌خرێت)، بۆیه به‌م پێیه ئه‌و بیره نه‌وتییانه‌ی دوای ساڵی 2005 له هه‌رێمی كوردستان دۆزراونه‌ته‌وه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حه‌سری هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ده‌قه‌ش باسی بیره نه‌وتییه‌كانی ئێستای كردووه، واتا ئه‌وانه‌ی پێش ساڵی 2005 هه‌بوونه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بیره نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم دوای ساڵی 2005 دۆزراونه‌ته‌وه بۆیه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، و به پشتبه‌ستن به‌مه‌ش ده‌قه‌كانی یاسای ژماره 22ی ساڵی 2007ی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان رێكه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراقی و به پێچه‌وانه‌ی نیه.