بازرگانانی ئەرمینیا و کوردستان پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بازرگانانی ئەرمینیا و کوردستان پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن

"هەوڵ دەدرێت ئەرمینیا بێتە جێگرەوەی ئۆكراینا بۆ هاوردەكردنی كاڵاكان"

 سەرۆکی ژووری بازرگانی ئاشکرای کرد کار بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌شتیی ئاسمانی له‌ نێوان سلێمانی و وڵاتی ئه‌رمینیا دەکرێ.

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی سلێمانی بە (باسنیوز)ی راگه‌یاند ”لە ئەرمینیا دوێنێ دووشەممە كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌ری جێبه‌جێكاری ژووری بازرگانیی ئه‌رمینیا ئه‌نجام دا، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ واژۆكردنی پرۆتۆكۆڵی لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوانماندا".

سیروان محه‌مه‌د، ئەوەشی خستە ڕوو "كار ده‌كه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی له‌ نێوان سلێمانی و وڵاتی ئه‌رمینیا تاوەكوو بازرگانان و گه‌شتیاران بتوانن به‌ ئاسانی بگه‌نه‌ ئه‌و وڵاته و هێڵی كارگۆش بكه‌ینه‌وه‌‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كۆبونه‌وه‌یەکیان هەبووە لەگەڵ ڕێكخراوێكی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئابووری ئه‌رمینیا بوو، كه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ پشتیوانیكردنی پرۆژه‌ی بچووك و ماماوه‌ند و هه‌ڵبژاردنی پرۆژه‌كان له‌ بواره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی، گوتیسی: "ڕێکخراوەکە به‌ڵێنیان دا كارئاسانی بكه‌ن بۆ بازرگانان تاوەكوو بتوانن به‌شداری بكه‌ن له‌ پێشه‌نگاكانی ئه‌و وڵاته‌ و هانی بازرگانانی ئه‌رمینیاش بده‌ن به‌شدار بن له‌ پێشه‌نگاكانی شاری سلێمانی و به‌رهه‌مه‌كانیان بناسێنن”.

کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە ھەولێر ڕایگەیاند: "قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەرمینیا، 190 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە".

 لە مانگی  ڕابردوودا دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لە ھەولێر، شێخ مستەفا شێخ عەبدولرەحمان، سەرۆكی یەكێتیی هاوردەو ناردنكارانی كوردستان رایگەیاند: "وەفدێكی بازرگانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەرمینیا دەكات بە مەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییە بارزگانییەكانی نێوان هەردوولا و هەوڵ دەدرێت ئەرمینیا بێتە جێگرەوەی ئۆكرانیا بۆ هاوردەكردنی خۆراک و كاڵاكان".