ماکدۆناڵد بە تەواوی لە ڕووسیا دەكشێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ماکدۆناڵد بە تەواوی لە ڕووسیا دەكشێتەوە

هەزاران كرێكار دەچنە ماڵەوە

بەهۆی هێرشكردن بۆ سەر ئۆکراینا، بڕاندی جیهانیی ماکدۆناڵد، كە تایبەتە بە خواردنی بەپەلە، بە تەواوی لە ڕووسیا دەكشێتەوە و هەموو لقەكانی دادەخات، ئەمەش وەكوو كاردانەوەیەكە بۆ ئەو هێرشەی بۆ سەر ئۆکراینا دەستیان پێ كردووە.

یەكەم لقی ماکدۆناڵد لە ڕووسیا لە ساڵی 1990 لە مۆسكۆ بوو، ئەوكات یەكێتیی سۆڤیەت تازە پەیوەندیی لەگەڵ كۆمپانیا ئەورووپییەكان دروست كردبوو، بۆیە كردنەوەی ماكدۆناڵد هەنگاوێكی گەورە بوو و ئەوكات بووە باسوخواسی میدیا جیهانییەكان. ئێستاش كاتێك ماكدۆناڵد دەیەوێت لە ڕووسیا بكشێتەوە، بەهەمان شێوە باسوخواسی میدیا جیهانییەكانە.

ماكدۆناڵد ئاشكرای كردووە، لەو كاتەی ڕووسیا هێرشی بۆ سەر ئۆکراینا دەست پێ كرد، نزیكەی 850 لقیان لە تەواوی ڕووسیادا داخست.

بەڵام بەگوێرەی ئەوەی لە میدیا جیهانییەكاندا بڵاو كراوەتەوە، داخستنەكە كاتییە و بە ڕاوەستانی شەڕ، هەموو لقەكانی لە ڕووسیا دەكاتەوە.

لە تەواوی ڕووسیادا 62 هەزار كرێكار لە لقەكانی ماكدۆناڵد كار دەكەن و تاوەكوو ئێستاش مووچەی خۆیان وەردەگرن، بەڵام ئەگەر داخستنەكە زۆر بخایەوێت ئەو كرێكارانە بێكار دەمێننەوە و مووچەیان نادرێتێ.