بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌مئاوی و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕەزامەندیی له‌سه‌ر خەرجكردنی گوژمەیەك دا، كه بۆ دابینكردنی پێدوایستی وەك پەمپ و غەتاسه بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/5/2022، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه: "ئه‌و گوژمە یه بە گوێرەی پلانی 2022 لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ بە مەبەستی دابینكردنی پەمپ و ماتۆری غەتاس بۆ بیر و پرۆژەی ئاو و لەگەڵ دابینكردنی پەمپی ئاو و كەلوپەل بۆ پرۆژەی ئاوی زاخۆیه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئەو گوژمەیە كاریگەری لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنانی و دابەشكردنی ئاو بۆ هاووڵاتییانی زاخۆ دەبێت، بە تایبەتی كە ئێستا لەم وەرزەدا هاووڵاتییان زیاتر پێویستییان بە ئاوی خاوێن دەبێت.