ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی پله باڵای سه‌ربازی له وڵاتی مالی هه‌وڵیان دا كوده‌تا ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌یان شكستی پێهێندراوه.
حكوومه‌تی كاتی له مالی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، توانیویانه پیلانێكی ئه‌نجامدانی كوده‌تا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی سوپاوه، كه له لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاوا پشتگیریان ده‌كرێت شكست پێبهێنن.
حكوومه‌تی مالی تاوه‌كوو ئێستا ژماره‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی ئاشكرانه‌كردووه، كه به تۆمه‌تی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تا ده‌ستگیر كراون و ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، بارودۆخی وڵات ئارام بووه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م پیلانه‌كان شكستیان پێهێندراوه.