كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هۆشیار زێباری: عێراق لە تەنگژەیەكی سیاسی و ئەمنیی مەترسیداردایە

ئەمڕۆ دووشەممە هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی رای گەیاند عێراق لە تەنگژەیەكی سیاسی و ئەمنیی مەترسیداردایە.

زێباری لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە، عێراق لە تەنگژەیەكی سیاسی و ئەمنیی مەترسیداردایە، سەرۆكایەتییەكانی بەهۆی بەرژەوەندییە تایبەتییەكان و رەتكردنەوەی دەستكەوتی هەڵبژاردن، شكستیان هێناوە لە پاراستنی وڵاتەكە لەم تەنگژانە.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەروەها باسی لەوەش كردووە كە دادگا له‌ بڕیاره‌كانیدا لایه‌نگیری ده‌كات و زەرەرمەندیش هاووڵاتییانن لە ڕووی ئەمنی و ئابوورییەوە.

لە كۆتاییشدا دووپاتی كردووەتەوە كە "لە دۆخەكە مەترسیدارەكە بێ ئاگان، پێویستە هەموو لایەك بەخۆدا بچنەوە و لەپێناو رزگاركردنی نیشتمان، هەنگاوێك بەرەو دواوە بنێنەوە".