مامۆستایەك كە بەرێوەبەری قوتابخانەشە، لە كاتی وەرگرتنی مووچەدا 10 ملیۆن دیناری زیادەی گەڕاندەوە گەنجینە.
بەپێی راگەیاندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی پەروەردەی شەقڵاوە، ئەمڕۆ مامۆستایەك بڕی 10 ملیۆن دینار كە بە هەڵە لە كاتی دابەشكردنی مووچە پێیدرا بوو گەڕاندیەوە بۆ گەنجینەی گشتی.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە: "مامۆستا مزگین موحسین یەزدین، به‌ڕێوه‌به‌ری دواناوه‌ندی ته‌بایی ئێوارانی كوڕان لە شەقڵاوە، 10 ملیۆن دیناری زیاده‌ی پێ‌درابوو له مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی، ئەویش پارەكەی گەڕاندەوە".
پەروەردەی شەقڵاوە ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "مامۆستا ده‌ستبه‌جێ وه‌ك مرۆڤێكی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و ده‌ستپاك و راستگۆ، پاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه به‌شی ژمێریاری دیوانی په‌روه‌رده و به نووسراوێكی فه‌رمی گه‌ڕاندرایه‌وه گەنجینەی بانكی سۆرك له شه‌قڵاوه".
لەبەرامبەر ئەو كارەی دا، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده ده‌ستخۆشی و سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی مامۆستا مزگین كردوو هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستووە.