كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دانپێدانانی گرووپێكی تیرۆریستی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

دەزگاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە پەکەکە دەستگیر دەکەن، کە پلانیان هەبووە لە رێگەی مووشەکەوە هێرش بکەنە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بەنداو، شوێنە گشتییەکان و فەرمانگە حکوومییەکان.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەپێناو ئارامی و ئاسایش بۆ هاونیشتمانییان و هەرێمی کوردستان، هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و پێشمەرگەی کوردستان، لە رێکەوتی 4ی ئایاری 2022 لە سنووری پارێزگای دهۆك، توانییان گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە پەکەکە دەستگیر بکەن و دەست بە سەر 9 مووشەکی جۆری کاتیۆشای 107 ملم و سەکۆی مووشەکیدا بگرن".

ئەوەش خراوەتە روو: "لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ ئەندامانی ئەو گرووپە تیرۆریستییەدا، دەرکەوت، لە لایەن پەکەکەوە راسپێردراون تا هێرشی مووشەکی بکەنە سەر (بارەگای لقی 17 پ. د. ك، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، وێستگەی کارەبا، بەنداوی دهۆك و چەند شوێنێکی گشتیی دیکە)".