كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەهۆی خۆڵبارین هەزاران كەس تەندروستیان تێكدەچێت

 

تەندروستی عێراق ئاشكرای كرد، چوار هەزار كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە دووچاری تەنەگە نەفەسی و هەناسەتووندی بوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە: "چوار هەزار حاڵەتی تەنگە نەفەسی بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە لەسەرتاسەری عێراق تۆمارکران".

ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو چوار هەزار حاڵەتە لە نەخۆشخانەكان چاودێری پێویستیان بۆ كراوە.

وەزارەتی تەندروستی جەختی كردووەتەوە ئەو شەپۆڵە خۆڵبارینە زیانی زۆری لە تەندروستی و ژینگەی عێراق داوە.

لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە حەوت پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق دەوام ڕاگیرا.