بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سۆران، ئاگادارییەک لەبارەی دابەشکردن و ڕاگیرانی مووچەی بەشێک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان بڵاودەکاتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سۆران، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، تیایدا هاتووە: “سبەی سێ شەممە 17ی5ی2022، مووچەی مانگی چواری خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان دابەش دەکرێت".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاگاداری ئەو کەسانەش دەکرێتەوە، کە فەرمانبەرن و مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەتییان هەیە، لە 1ی4ی2022ەوە بە مەبەستی گواستنەوەی مووچەکەیان بۆ سەر وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیان، مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ڕادەگیرێت".
ئاماژەش بەوە کراوە: "ئەم بڕیارە بەپێی ڕێنوێنی دارایی ژمارە 3ی ساڵی 2022 بە نووسراوی وەزارەتمان ژمارە 371 ساڵی 2022)بێجگە لە خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکانی وارسی شەهیدان و گرێبەست و فەرمانبەری خانەنیشین، ئەوانی دیکە هەمووان دەگرێتەوە".