ئەمڕۆ دووشەممە (١٦|٥|٢٠٢٢)، ئۆفیسى هەڵەبجەى دەزگاى خێرخوازیى بارزانى، هاوکاریی پیشکەش بە (١٥٢) منداڵ کرد.
کارزان سەلام، بەرپرسى ئۆفیسى هەڵەبجەى دەزگاى خێرخوازیى بارزانى، بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: "دەزگاى خێرخوازیى بارزانى لەڕێگەى ڕێکخراوى مانگى سوورى ئیماراتییەوە، ئەمڕۆ (١٦|٥|٢٠٢٢) هاوکاریى ئازیزانی بۆ (١٥٢) ئازیزى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە دابین کرد''.
ڕوونیشى کردەوە: "هاوکارییەکان مادییە و کۆى گشتییەکەی نزیکەى (١٥٠) ملیۆن دینارە و ئەمڕۆ هەر منداڵێک بڕێک پارەى پێشکەش کرا''.
ئاماژەى بەوەش دا: "دەزگاى خێرخوازیى بارزانى خۆى بە خزمەتکارى هەموو هاووڵاتییەکى هەرێمى کوردستان دەزانێت کە پیویستى بەو دەزگایە هەبێت''.