ئەمڕۆ یەكشەممە موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رای گەیاند جێی شانازییه كه لەگەڵ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم هاوسۆزن، گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیمان له مێژووی عێراق پێكهێناوه، دەشڵێ بۆ ماوەی 30 ڕۆژ دەبین بە ئۆپۆزسیۆن و دواتر بڕیاری دیكەمان دەبێت.
سه‌در له هه‌ژماری خۆیدا له تۆڕی كۆمەڵایەتیی "تویته‌ر" بڵاوی كردەوە بۆ ئه‌و جێگه‌ی شانازییه كه پاشكۆیه‌تی بۆ هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ناكات و توانیویه‌تی ببێته خاوه‌ن گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی له مێژووی عێراق.
سه‌در هەروەها نووسیویه‌تی "جێگه‌ی شانازییه بۆ من كه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم هاوسۆزن، گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیمان له مێژووی عێراق پێكهێناوه. هه‌روه‌ها بۆ من جێگه‌ی شانازییه كه بتوانم گه‌وره‌ترین ئه‌و كوتله‌یه پێكبهێنم، كه هێڵی پشكپشكێنه تێپه‌ڕ ده‌كات. شانازییه بۆ من، كه پشت به‌خۆم ببه‌ستم و نه‌بمه شوێنكه‌وته‌ی لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان. شانازییه بۆ من كه بۆ راییكردنی پێویستییه‌كانی گه‌ل و داواكارییه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت په‌نا بۆ دادگا نه‌به‌م".
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه "بۆ زیادكردنی فشاره‌كان له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر من و بیرۆكه‌ی (حكوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی) نه‌مانتوانی له هه‌وڵه‌كانمان سه‌ركه‌وتوو بین و سوپاس بۆ خودا، ئه‌مه‌ش شایسته‌ی كوتله‌كانی په‌رله‌مانییه‌كانی حزبه‌كان و سه‌ربه‌خۆكانه، یاخود ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی له‌وه‌دا هاوكاریمان ناكه‌ن".
له درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در دووپاتی كرده‌وه، "به‌ڵام بژارده‌یه‌ك بۆمان ماوه‌ته‌وه، كه ده‌بێت تاقی بكه‌ینه‌وه، ئه‌ویش بوونه به ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له 30 رۆژ كه‌متر نه‌بێت. ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان و كوتله په‌رله‌مانییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون، به‌وانه‌شه‌وه كه هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه، بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌پێناو لابردنی نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌ل، ئه‌وا پیرۆزباییان لێ ده‌كه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئێمه بڕیارێكی دیكه‌مان ده‌بێت و له‌كاتی خۆیدا رای ده‌گه‌یه‌نین".