كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

چوارەمین دیداری چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید بەڕێوە دەچێت

ئەمڕۆ، یەكشەممە 15/5/2022، چوارەمین دیداری چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید لە هۆڵی ڕۆشنبیریی قەزای چەمچەماڵ كارەكانی دەست پێ كرد.

دیدارەكە بە چاودێریی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت و سەرەتای دیدارەكە بە پێشكەشكردنی گوتار و چەند پارچە میوزیكێكی ڕەسەنی كوردی و دەشتی گەرمیان دەستی پێ كرد.

لە ناوەڕۆكی چوارەمین دیداری چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆسایددا، پانێڵی ڕۆڵی فیلم و سینەما لە گەیاندنی چیرۆكەكانی جینۆسایدی كورد بە جیهان بەڕێوە دەچێت كە پسپۆڕان و مامۆستایانی زانكۆ باس لە گرنگیی ڕۆڵی فیلم دەكەن لە ناساندنی كەیسی ئەنفال و جینۆسایدی كوردان بە جیهان.

بڕیارە لە چوارەمین دیداری چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆسایددا شەش كورتە فیلم پێشان بدرێن.