پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنیی یەکێتی لە سلیمانی مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانییان رفاند و چارەنووسی نادیارە.
زەنگین ئەبووبەکر، ئەو مامۆستایەی زانکۆی سلێمانی کە ئەمڕۆ قوفڵی لە دەرگای زانکۆی سلێمانیدا، ئێواری ئەمڕۆ لەلایەن ئاساییشی سلێمانییەوە دەستگیر کراوە و تاوەکوو ئێستا چارەنووسی نادیارە و ژمارەیەک لە مامۆستاکانی هاوڕێی ئەمشەو لەبەردەم زانکۆی سلێمانی گردبوونەوە و داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی هاوڕێکەیان دەکەن.
ھاورێیەکی مامۆستا زەنگین ئەبووبەکر، کە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند، مامۆستا زەنگین، لەلایەن ئاسایشی یەکێتییەوە دەستگیر کراوە، ھەرچەندە تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراوە، بەڵام بڕیارە مامۆستایانی ھاوڕێی سەردانی ئاسایش بکەن و بەرپرسانی خوێندنی باڵاش لەسەر هێڵن بۆ ئازادکردنی.