لە چەمچەماڵ کەسێکی دیکە هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووری و کەسێکی کوشت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە چەمچەماڵ کەسێکی دیکە هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووری و کەسێکی کوشت

لە قەزای چەمچەماڵ-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، کەسێک کە دانیشتووی شاری سلێمانییە هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی خەزووری و لە ئەنجامی تەقەکردنێکی زۆر کەسێکی کوشتووە.


هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بڵاویان کردەوە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیی نێوان ژن و پیاوێکەوە بە ناوەکانی (د ، ٳ ، م ) (ت ، ي ، م ) کە هاوسەری یەکترن و دانیشتووی شاری سلێمانین، ژنەکە (ت ، ي ، م ) چووەتەوە ماڵی باوکی لە قەزای چەمچەماڵ لەبانی مەقان، شەوی (۱۲ لەسەر ۱۳ی ئەم مانگە هاوسەرەکەی بە ناوی (د ، ٳ ، م) چووەتە سەر ماڵ خەزووری و تەقەی کردووە.

ئاماژە بە ئەوەش دراوە کە لە کاتی تەقەکردنەکەدا هاووڵاتییەکی دراوسێیان بە ناوی (جومعە عەلی عومەر ) گوللەیەکی بەرکەوتووە و گیانی لەدەست داوە.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە و دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان کەوتنە کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی ڕووداوەکە لەسەر تۆمەتبارەکان، سەرەنجام تەقەکەرەکە (د ، إ ، م ) و کەسێکی دیکە بە ناوی ( ب ، م ، ٲ ) دەستگیر کران.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ کە دەکاتە دوو هەفتە لەمەوبەر پیاوێک لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بە چەک هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووری و چوار کەسی کوشت کە یەکێکیان هاوسەرەکەی بوو و دوو کەسی دیکەشی زامدار کرد.