ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی شێخ خەلیفە بن زاید، گەیشتە شاری ئەبوزەبی پایتەختی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات).
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 14ی ئایاری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئەبوزەبی پایتەختی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) بەشداری لە پرسەی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی کۆچکردووی ئیمارات کرد و پرسە و هاوخەمی هەرێمی کوردستانی بە بنەماڵەکەی و سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات گەیاند.
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی نوێی ئیمارات و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.