لە سلێمانی هەڕەشە لە ئەندازیارێکی خۆراک دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە سلێمانی هەڕەشە لە ئەندازیارێکی خۆراک دەکرێت

 

لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک، کە لە ساڵانی پێشووتردا سەرۆکی لیژنەی قایمقامیەتی سلێمانی بووە، سەبارەت بە هاتنەناوەوەی ئەو خۆراکە خراپ و ماوەبەسەرچوانەی دەهێنرێنە سلێمانییەوە، هەڕەشەی بێدەنگکردنی لێ دەکرێت.

لەمبارەیەوە، لەشکر حەمید، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئاماژەی بەوە داوە، دەیانەوێ بێدەنگی بکەن و نووسیویەتی: ”هاووڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان، گوشارێکی زۆرم لەسەرە و دەیانەوێ بێدەنگم بکەن و قسە و کار لەسەر خۆراک و کوالێتیی خۆراک نەکەم و شتە خراپەکان باس نەکەم، بە بیانووی ئەوەی خەڵک دەترسێنم، لێرەوە ڕایدەگەیەنم، من وەکوو کەسێکی ئەکادیمی کارەکانم کردووە و هەموو بەرنامەکان گوتە و ڕای کەسانی پەیوەندیداری تێدایە و بۆ بەرژەوەندیی گشتی ئەو کارە دەکەم و هیچ شتێک بێدەنگم ناکات، مەگەر بە مەرگم بێدەنگم بکەن.“

هاوکات، جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە “ئەگەر لە گوشاركردنە سەرم بەردەوام بن، هەموو شتێک بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەمەوە.“

(باسنیوز) پەیوەندیی بە لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراکەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبوو زانیاریی زیاتر لەسەر هەڕەشەکەی سەری بخاتە ڕوو.